حوكمی تهلاَقی سێبه‌سێ و هه‌ڵواسینی تهلاَق و سوێند پێ خواردنی
به‌ناوی خوای به‌خشنده و میهرهبانبهرِێزان و هێژایانی خۆشه‌ویست، مامۆستایان و وتاربێژه بهرِێزهكانی مزگه‌وته‌كانی كوردستان، سلاَو و میهره‌بانی خوای گه‌وره‌تان لێبێت و داواكارم لێی، كه به‌رده‌وامیتان پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ر زێده‌تری ئاراستهكردنهكانتان بۆ خزمه‌ت به‌گه‌لی كوردی موسڵمان. برابهرِێزهكانم و مامۆستا خۆشه‌ویسته‌كانم، به‌پێویستی سه‌رشانمی ده‌زانم كه له‌رێگه‌ی ئه‌م كورته نووسینهمهوه، ئه‌م بابه‌ته فیقهییهتان، بۆ روون بكه‌مه‌وه، كه هیوادارم، هه‌موولایه‌كمان به‌سینگێكی فراوان و رۆحی خزمه‌ت به‌زانست كردنه‌وه، له‌گه‌ڵ یه‌كدی، هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتار بكه‌ین و له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه‌دا، به‌هه‌ڵچوون و كاردانه‌وه و په‌رچه‌كردار، نه‌جووڵێینه‌وه،چونكه منیش وه‌ك ئێوه په‌روه‌رده‌ی مزگه‌وت و حوجره و خزمه‌تی ئه‌وخه‌ڵكه رهشو رووته‌ی كوردستان‌م و شانازییش به‌وه‌ده‌كه‌م، كه كوردم و بهههمووههست و نێستێكی خۆمه‌وه، هاتوومه‌ته‌وه نێو كوردستان، بۆئه‌وه‌ی خزمه‌ت به‌ئایین و خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌م بكه‌م و برِواشم به‌وه هه‌یه، كه له‌ژوور هه‌ر زانایه‌كه‌وه زاناتر هه‌یه و ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم، ده‌ره‌نجامی خوێندنه‌وه و خوێندن و ئه‌زموونێكی چه‌ند ساڵه‌مه، به‌تایبه‌تی له‌خزمه‌ت قورِئانهكهی خوادا، ههربۆیهكه، وه‌ك من بۆ ئێوه و روو بهبهرِێزتان ده‌دوێم و رێگایه‌كی زانستانه ده‌گرمه‌به‌ر، داواكارم ئێوه‌ی بهرِێزیش به‌هه‌مان رێباز و به‌گرتنه‌به‌ری هه‌مان رێگه‌ی زانستییانه له‌گه‌ڵ نووسین و بابه‌ته‌كه بجووڵێنه‌وه.
هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه ده‌ڵێم: ئه‌و تهلاَقهی، كه ژماره‌ی له‌گه‌ڵ ده‌گوترێت، یان تهلاَقی هه‌ڵواسرا و یان سوێند خواردن بهتهلاَق، كارێكی به‌تاڵ و نادروست و پووچه‌ڵه، ئه‌م قسانهیشمان كه ده‌یكه‌ین، به‌پێی پشت بهستنمانه به‌م ده‌ق و بهڵگهروون و دیارانه‌ی لای خواره‌وه، ده‌یان هێنین:
یه‌كه‌م: خوای گه‌وره، كه ده‌فه‌رموێت: (الطلاق مرتان فإمساك بمعروف أو تسريح بإحسان)، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ههرتهلاَقێك، كه ژماره‌ی له‌گه‌ڵدا بگوترێت، ئه‌وه به‌ته‌نها یه‌ك تهلاَقی پێ ده‌كه‌وێت و به‌س، چونكه ئه‌وه، یه‌كجار(مره)یه، كه تهلاَق بۆخۆی ده‌كرێت به‌سێ مهرِه و جاری سێیه‌م(ڕوتسریح بإحسان)ـه، كه له‌نێو هه‌مان ئایه‌تدایه.
دووه‌م: (أل) كه‌له‌سه‌ر وشه‌ی (الطلاق مرتان)هاتووه، بۆ عههدێكی پێشینه باس كرا‌و نییه، كه مه‌به‌ست پێی تهلاَقی ریجعی بێت، كه ئه‌وه‌یش ، به پێی ئه‌م هۆكارانه‌ی لای خواره‌وه، ده‌رده‌كه‌ون:
ڕ: ئه‌م ئایه‌ته بۆئهوههاته خواره‌وه، كه سنوور دابنێت بۆ دابوونه‌ریت و ئهتوارگهلێكی نه‌شیاو و ناله‌باری باوی نێو عه‌ره‌ب، كه به‌رله‌هاتنی ئیسلام، وابه‌سته‌بوون پێیه‌وه و كاریان پێده‌كرد، ئه‌ویش بریتی بوو له‌وه‌ی، كه مێرد ده‌چوو ده‌جار ژنه‌كه‌ی خۆی تهلاَق ده‌دا و دواتریش بهرلهتهواوبوونی عیدهكهی ده‌چوو ده‌یهێنایه‌وه ژێر ركێفی ژن ومێردایه‌تی، (هیوادارم بگهرِێنهوه بۆخوێندنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی هاتنه خواره‌وی ئایه‌ته‌كه).
ب: دابه‌شكردنی تهلاَق بهبائین و بهریجعی، له‌كاتی خۆیدا، به‌رله‌هاتنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌كاتی هاتنه خواره‌وه‌ی ئایهتهكهیشدا هه‌رنه‌بوو، بگره ئه‌وه، ده‌سته‌واژه و زاراوه و موستهڵهحێكه، كه فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، له‌دوای هاتنه خواره‌وه‌ی هه‌موو ئایه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست بهتهلاَقهوه، دایان هێنا.
ج: په‌روه‌ردگار كه له‌ئایه‌تی (227)ی سوره‌تی ئه‌لبه‌قه‌ره‌دا، ده‌فه‌رموێت: (وبعولتهن أحق بردهن في ذلك)، نه له‌نزیك و نهلهدوورهوه، نابێته به‌ڵگه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه مه‌به‌ست به‌وشه‌ی: (الطلاق مرتان) تهلاَقی ریجعییه!، چونكه، مێرد، له‌هه‌مووكه‌س خاوهنتره به‌وه‌ی، كه ژنه‌كه‌ی بگێرِێتهوه ژێر عیسمه‌تی خۆی، ئیتر به‌هۆی ریجعهوهبێت، یاخود به‌هۆی گرێبه‌ست و په‌یمانێكی تازه‌وه، تهلاَقهكهی له‌بنه‌ره‌تدا ریجعی بووبێت یاخود بائین.
د: له‌هه‌مان ئایه‌تدا هاتووه: (إن أردوا إصلاحا)، كه به‌مه‌رجی گرتووه، گێرِانهوهكه، به‌متمانه و رێكه‌وتنی هه‌ردوولابێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی، كه فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، رایان كۆیه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، كه بۆ گێرِانهوهی ژن بۆعیسمهتی مێرده‌كه‌ی، رازی بوون و قایل بوونی ژنه‌كه‌ی نه‌گه‌ره‌كه، كه ئه‌مه‌یش دووباره به‌ڵگه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه(ال)ـه‌كه، بۆ عه‌هدی باسكرا و و نێو مێژیی، مێشك(زیهن) نییه، لهتهلاَقی ریجعیدا، به‌ڵكو مه‌به‌ست پێی، گشتگیرییهت و هه‌ماهه‌نگی و هه‌مه‌لایه‌نه گره‌وه‌یه.
سێیه‌م: هه‌مووخاوه‌ن عه‌قڵێكی دروست، له‌وه‌تێده‌گات، كه چ جیاوازییه‌ك هه‌یه له‌نێوان، وشه‌ی(عدد) و (مره)دا، چونكه له‌نێوان(مرات)دا، بوونی بۆشایی و كات ده‌رفه‌ت پێویسته، بهلاَم له‌نێوان(أعداد)دا، هیچ پێویستییه‌كی به كات و بۆشایی و ده‌رفه‌ت نییه!. ئه‌وه‌یش لهولاوهبوێستێ، كه خوای گه‌وره بۆخۆی بهدهستهلاَته و ده‌یتوانی بفه‌رموێت: تهلاَق دوانه، بهلاَم هه‌ڵبژاردنی خوا بۆ وشه‌ی (مرتان)نه‌وه‌ك (ثنان)به‌ڵگه‌یه‌كی بێ په‌نهان و دیار و نه‌شاراوه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه لێكدانه‌وه‌ی وشه‌ی(مرات)، به‌دووان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و دووره له‌دیوی ده‌ره‌وه و دیاری ئایه‌ته‌كه.
چواره‌م: ئه‌گه‌ر گومانێك هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه مانای(الطلاق مرتان) چییه؟، خۆ هیچ گومانێك له‌ده‌قی فه‌رمووده دروسته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)دا نییه، كه ئیمامی موسلیم لهلاپهرِه(1099)به‌رگی دوودا، گێرِاویهتییهوه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی و ده‌فه‌رموێت: (كان الطلاق في عهد رسول الله وابى بكر وسنتين من خلافة عمر طلاق الثلاث واحدة فقال عمر بن الخطاب : ان الناس قد استعجلوا في امر كانت له‌م فيه اناة فلو امضيناه عليهم فامضاه عليهم). به‌مانا خوای گه‌وره تهلاَقی كردووه به‌سێ جار(مره)وه، ئه‌وه‌یش له‌به‌ر به‌زه‌یی هاتنه‌وه‌یدا به‌خه‌ڵكی و بۆپاراستنی مانه‌وه‌ی ژن و مێردایه‌تی و بۆپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خێزان، بهلاَم خه‌ڵكی له‌م راستییه، لایاندا و چوون هه‌رسێ جارهكهیان لهجارێكدا كۆكرده‌وه و له‌ته‌نها یه‌ك وشه‌دا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ده‌بینین، عومه‌ر(ر) بهوهحوكمی ده‌ركرد، كه بۆسهركۆنهكردن و تۆڵه‌ی قه‌زائی لێ سه‌ندنیان، له‌به‌ر مه‌به‌ست و عیلله‌تێكی سنوور بۆدانرا و ویستراو(علةغائية) به‌وشێوه‌ی كرد، تابهڵكو خه‌ڵكه‌كه، بگهرِێنهوه بۆ كاركردن به‌ده‌قی قورئان، وه‌ك لهئایهتهكاندا هاتووه و بۆئه‌وه‌ی واز له‌ژماره بهێنن، بهلاَم ئه‌وه‌ی هه‌یه، كه ئه‌م تۆڵه لێسه‌ندنه‌وه‌ی عومه‌ر(ر)ئارمانجه‌كه‌ی خۆیی نه‌پێكا!، كه ئێمه ده‌زانین، لهئو سوڵی فیقهی ئیسلامی‌دا، واده‌خوازێت كه(الحكم يدور مع علته وجودا وعدما) له‌كوێدا عیللهتهكه، نه‌هاته‌جێ، حوكمهكهیش نایه‌ته جێبه‌جێكردن.
پاشان ئه‌م دادبینی و دادپرسییهی گه‌وره و خۆشه‌ویستمان عومه‌ری كورِی خه‌تاب(ر)، جۆرێك بوو، له سیاسه‌تی شه‌رعی و بریتی نه‌بوو له دارِشتنی شه‌ریعه‌ت!، تا بكرێته هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، كاركردن به‌هه‌ندێك له‌ده‌قه‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌ی راست و دروستی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، كه‌وابوو، زۆر هه‌ڵه‌یه ئێمهبێین، له‌دووی هه‌ندێك مه‌زهه‌ب برِۆین و كاریان پێ بكه‌ین، كه كاتی خۆی كاریان بهبۆچوونهكهی عومه‌ر(ر)كردووه.
پێنجه‌م: سه‌رجه‌می ئهوفهرموودانهی، كه له‌باره‌ی كه‌وتنی تهلاَقی سێبه‌سێ به‌یه‌ك وته و له‌فز، هاتوون، هه‌موویان لاوازن و زانایان تانه و توانجیان لێداون به‌پێی زانستیی فه‌رمووده(علوم الحديث)، هیوادارم بگهرِێنهوه بۆ ئه‌وسه‌رچاوانه‌ی كه توێژینه‌وه و راڤه و مانا و ته‌فسیریان كردووه له‌سه‌ر دووسهحیحهی موسلیم وبوخاری.
شه‌شه‌م: مه‌زهه‌ب و بۆچوونی ئیمامی شافیعی(ر)، كه له‌دووی بۆچوون و فه‌توا و ئیجتیهاده‌كه‌ی ئیمامی عومه‌ر(ر)رۆیشتووه، له‌م بابه‌تی تهلاَقهدا، بۆخۆی دان بهوهدانانێت، كه گوته‌ی سه‌حابه(ر )نابێته به‌ڵگه‌ی حوكم لێوه‌رگرتن!. هه‌ركه‌سیش ده‌یه‌وێت به‌دووداچوون بكات له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه‌مان، با بگهرِێتهوه بۆ كتێبی: (المستصفى، للإمام الغزالى(ر)، له‌باسی(حجية قول الصحابي) .
حه‌وته‌م: زۆرێنه‌ی فه‌قیهه‌كانی، ههرچوارمهزههبه به‌ناوبانگه‌كان، كاریان بهئایهتهكهی قورئان كردووه له‌وه‌دا، كه تهلاَقی سێبه‌سێ، دابه‌ش ده‌كرێت، به‌سه‌ر سێ جاردا و بهوكارهیشیان سه‌رپێچییان له‌خودی مه‌زهه‌به‌كانی خۆیشیان كردووه!.
هه‌شته‌م: زۆرینه‌ی فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی، ئیجماعیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه خواردنی هه‌رسێ تهلاَق به‌یه‌ك وشه و له‌یه‌ك كاتدا، كارێكی داهێنرا و (بدعه)یه، به‌مانا، لهههقیدا نه ئایه‌تێكی قورئان و نهفهرموودهیهكی دروست نه‌هاتووه، كه مادام ئه‌وهایش بێت، پێغه‌مبه‌ر (د.خ)، بۆخۆی فه‌رموویه‌تی: (كل بدعة ضلالة)، كه‌وابوو بۆچی دێن به‌م بیدعهیهكار ده‌كه‌ن، كه بۆخۆیشیان ده‌زانن تهلاَق، له‌هه‌موو حهلاَڵێك ناشیرین تر و نه‌شیا و تر و نابهجێترهبهلای خواوه؟!.
نۆیه‌م: زانایانی ئوسوڵ فیقهی ئیسلامی، ئیجماعیان له‌سه‌رئه‌وه‌یه، كه ئه‌گه‌ر دادوه‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای بۆچوونێكی دیاری كرا‌و، برِیارێكی ده‌ركرد و كاری پێكرد، له‌بابه‌تێكدا، كه جێگه‌ی فرهرِایهتی و بۆچوونی لێكجودا بێت، ده‌بێ و پێویست(واجب)ـه كه كار به‌و برِیاره بكرێت، كه دادوه‌ر ده‌ری كردووه!، كه ئێمه ده‌بینین، لهههمووجیهانی ئیسلامی‌دا، له‌بابه‌تی تهلاَقدا، كاربهوهدهكرێت، كه تهلاَقی سێبه‌سێ، یه‌ك تهلاَقی پێ ده‌خرێت؟.
ده‌یه‌م: هه‌رهه‌موو یاساكانی باری كه‌سیی، له‌سه‌رجه‌می جیهانی ئیسلامی‌دا، تهلاَقی سێبه‌سێ به‌یه‌ك دانه داده‌نێت و دان به‌وه‌دا ده‌نێ و به‌راشكاوانه و ره‌وان و روون، ده‌ڵێن: (إن الطلاق المقترن بالعدد يقع به طلقة واحدة).
یازده‌یه‌م: سوێند خواردن بهتهلاَق
ئیجماعی فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، كه ههرسوێندێك بهبهدهر له‌خوا و ناو و سیفه‌ته‌كانی ئه‌وبێت، ئهوسوێنده، بێ به‌ها و پووچه‌ڵ و نابهجیێه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان فه‌رموویانه: كه سوێند خواردن بهبهدهر له‌خوای گه‌وره، هاوه‌ڵ په‌یداكردن(شیرك)كردنه و هاوه‌ڵ په‌یدا كردنه بۆخوا، جاباشه له‌شوێنێكدا، سوێند خواردن بهبهدهر له‌خوا ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵ بۆخوا په‌یدا كردن بێت، له‌كوێ ده‌كرێ، تهلاَق بكرێته سوێند و سوێندی پێ بخورێت و تهلاَقی پێ بخرێت؟.
دوازده‌یه‌م: تهلاَقی هه‌ڵواسراو
ئیجماعی فه‌قیهه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌سه‌رئه‌وه‌یه، كه هه‌ر گرێبه‌ستێك، كه له‌مامه‌ڵه و هه‌ر جۆره گرێبه‌ستێك هه‌بێت و هه‌ڵواسرابێت، ئه‌وگرێبه‌سته، دانامه‌زرێت، ئیتر به‌خشین و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه، یان ژن و مێردایه‌تی بێت، ده‌ی كه ئه‌وان ئهوهابفهرموون، باشه له‌كوێوه تهلاَقی هه‌ڵواسراو هاته پێشه‌وه و بۆچی ده‌بێ دروست بێت تهلاَقی هه‌ڵواسرا و كاری پێبكرێت و بگوترێت: كه‌ی هۆكاری پێ ههڵواسینهكه، هاته دی، باشه مه‌گه‌ر هه‌موومان ناڵێین: (ابغض الحلال عند الله الطلاق؟)، كه ده‌زانن چ شوێنه‌وارێكی خراپ، له‌و به‌ربادی كردن و تهلاَق خستنه ده‌كه‌وێته‌وه؟.
سیازده‌یه‌م: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك، سوێند خواردن بهتهلاَق، یان هه‌ڵواسینی تهلاَق، نه‌له‌قورئان و نهلهفهرموودهدا نه‌هاتووه، ته‌نانه‌ت له‌هیچ دادپرسییهكی سه‌رده‌می خهلیفهراشیدهكانیشدا نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئه‌مه كارێك بوو، له‌سه‌ر ده‌می ئه‌مه‌وییه‌كاندا و دوای ئه‌وه‌ی، كه ئه‌وان دهستهلاَتیان گرته‌ده‌ست، ئه‌وان هێنایانهپێش و هاتن دهستهلاَتیان كرده بنه‌ماڵه‌یه‌تی و یاسای میراتبه‌ری دهستهلاَتیان داهێنا، كه له‌فارس و و رِوومهكانیان وه‌رگرت و هه‌ركه‌سێك نه‌یاریان بوایه بهتهلاَق سوێندیان ده‌دا، كهدژیان نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی، كه زانییان خه‌ڵك به‌سوێند خواردن به‌قورئان، دانامركێن و كه‌فاره‌ته‌كه‌ی ده‌ده‌ن، ئارمانجهكه سیاسیی بوو و له‌وانه‌وه پهرِیهوه بۆ‌نێو مه‌زهه‌بی شافیعی(ر)، كهتائێستایش به‌رده‌وامه.
چوارده‌یه‌م: داواكارم لهمامۆستابهرِێزهكان، كه بگهرِێنهوه بۆ كاركردن به‌ده‌قی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده راست و دروسته‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)، به‌تایبه‌تی له‌بابه‌تێكی ئهوهاگرنگدا، كه ژیانی هه‌زاران، خانه‌واده‌ی پێوه به‌نده و بابهبێ گوناه، چیتر شیرازه‌ی ژیانی خه‌ڵكی تێك نه‌درێت.
له‌گه‌ڵ ئهوپهرِی رێزمدا بۆتان
دواهەمین نوێکراوە (دووشەممە, 07 SEPTEMBER 2009 11:41)




