قورئان

کتێبخانه‌
News image
News image
گه‌ڕان

PostHeaderIcon د. موستەفا زەڵمی

"قورئان و پێغەمبەر زوڵمیان لە ئافرەت نەکردووە، بەڵکو کۆمەڵگە زوڵمی لە ئافرەت کردووە و هیچ یاسایەک لە ئیسلام باشتر نییە بۆ ئافرەت"

دڵشاد هه‌رته‌لی‌:
لە کۆنفرانسی هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی لە  ژێر ناونیشانی (یەکسانی مرۆڤ لە یاسادا بنەمای دادپەروەرییە) بەسەر پەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی پەرلەمان و پسپۆڕانی بواری مافی مرۆڤ و یاسا و شەریعەت و زانستە مرۆییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان و خوشکان و ژمارەیەک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بەمەبەستی پەرەپێدانی پڕۆژە یاسای باری کەسێتی لە هەرێمی کوردستان کرد. وتاری لیژنەی باڵای کۆنفرانس لەلایەن دکتۆر دیار مزوری خوێندرایەوە وتی "ئێمە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕاسێپردراوین بۆ ڕێکخستنەوەی یاسای باری کەسێتی" وتیشی "ئەم یاسایە یەکێکە لەو یاسا گرنگانەی کە تایبەتە بە ژیانی هەموو کەسێک بۆ ڕێکخستنی ژیانی خێزان و کۆمەڵگا لەبەرئەوەی دەبێت گرنگی زیاتری پێی بدرێت" دواتر دکتۆر نوری تاڵەبانی ئەندامی لیژنەی هەموارکردنی یاسای باری کەسێتی وتی "یاسای ژمارە 188ی ساڵی 1959 یەکێکە لە دەستکەوتە گرنگەکانی حکومەتی عەبدولکەریم قاسم کە سەرچاوەکەی ئیسلام بووە، بەڵام دواتر بەرەبەرە گۆڕانکاری تێدا کرا" هەروەها وتی "دڵًنیام ئەم پڕۆژەیە یاسایە دوای ئەوەی لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە دەرچوو ئەو کاتە حکومەتی عێراق بە خۆی دەکەوێت بۆ ئەوەی دەستکاری یاسای باری کەسێتی عێراق بکات و بەشێوەیەکی سەردەمیانە دابڕێژرێتەوە" ناوبراو وتیشی "ئەم پڕۆژە یاسایە جگە لە چارەسەرکردنی کێشەی فرەژنی و ئاکامەکانی، چەندین کێشەی تری وەک کێشەی دایک و تەڵاق و میراتی ژن دوای مردنی مێردەکەی".
هەر لە میانەی کۆنفرانسەکەدا دکتۆر موستەفا زەڵمی ئەندامی لیژنەکە وتی "قورئان و پێغەمبەر زوڵمیان لە ئافرەت نەکردووە، بەڵکو کۆمەڵگە زوڵمی لە ئافرەت کردووە، هیچ یاسایەک لە یاسای ئیسلام باشتر نییە بۆ ئافرەت".
دواتر دەرگای گفتوگۆ بۆ بەشداربووان کرایەوە بۆ ئەوەی بە پێشنیاز و بۆچوونەکانیان کۆنفرانسەکە دەوڵەمەندتر بکەن.

دواهەمین نوێکراوە (دووشەممە, 07 SEPTEMBER 2009 11:35)

 
پرسیار و وه‌ڵام